له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌موو شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی كورددایه
وتاری رۆژنامه‌نووس جه‌نگیز چانده‌ر
له‌م هه‌فته‌یه‌دا مێدیا جیهانییه‌كان ئاماژه‌یان به كوردستانی عێراق و نه‌وت و توركیا زۆر كرد، كاتێك سه‌یری كوردستانی عێراق ده‌كه‌ین، ده‌بینین دیموكراتییهك هه‌یه ئه‌گه‌ر پله یه‌كیش نه‌بێت. خه‌ڵكه‌كه‌یشی له ئاشتیدا ده‌ژین و ساڵانه ئابوورییه‌كه‌ی 11% به‌رز ده‌بێته‌وه.
كۆمپانیا بیانییه‌كان روویان كردووه‌ته ئه‌م هه‌رێمه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتن واژۆ ده‌كه‌ن. ئه‌و بۆڕییه نه‌وته‌ی له كوردستانه‌وه بۆ توركیا راده‌كێشرێت، له چه‌ند ساڵی داهاتوودا یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌گوازێته‌وه بۆ بازاڕی جیهانی.
10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌م ناوچه‌یه‌دا ته‌نیا یه‌ك زانكۆ هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 30 زانكۆ هه‌یه. له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه، ئه‌و مێژووه تاریكه‌ی كورد پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه، 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوردان له لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه كیمیاباران ده‌كران و توركیا ئه‌زیه‌تی ده‌دان، ئه‌مڕۆ توركیا نزیكترین هاوپه‌یمانی كورده. سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له لایه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كورد په‌یوه‌ندی به‌هێزی هه‌یه و له لایه‌كی تر له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دانوستاندن بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاشتی ئه‌نجام ده‌دات. ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌موو شتێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كورده، ئه‌و راستییه هه‌یه ئه‌گه‌ر كوردانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا جیا ببنه‌وه و سه‌ربه‌خۆ بن، ده‌بێت ئه‌و كاره له‌ژێر چه‌تری توركیادا بێت.


