Referandum
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی ئه‌تڵه‌س ژه‌تی توركی له باكووری عێراق كۆمپانیا داده‌مه‌زرێنێت
سامی ئالان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمپانیاكه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد:
ئامانجمان ئه‌وه‌یه له ساڵی نوێ‌دا له هه‌ندێ وڵاتان كۆمپانیا دابمه‌زرێنین و ببینه كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه. له باشووری سوودان مۆڵه‌تمان وه‌رگرت، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین له باكووری عێراقیش مۆڵه‌ت وه‌ربگرین، به‌ڵام چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان باكووری عێراق و به‌غدا ده‌كه‌ین.