Referandum

كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نێچیرڤان بارزانی یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

KTV

ئیرۆ ل باژێرێ سلێمانیێ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جیگرێ یه‌كێ یێ سه‌كره‌ته‌رێ گشتیێ یه‌كێتیا نیشتمانیا كوردستانێ پێشوازیا نێچیرڤان بارزانى كر .

له‌ دیدارێكدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو حزبی هاوپه‌یمان، بارودۆخی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ باسی لێوه‌كرا. 

له‌ دیداره‌كه‌دا ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێو ماڵی كوردی به‌مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگیری سیاسی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ و بره‌ودان به‌ دیموكراسی له‌ قه‌ڵه‌م درا، كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م پارت و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌ك گوتاری سیاسی و هه‌ڵوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهاتانه‌ی ئه‌گه‌ری روودانیان هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقدا. 

سه‌باره‌ت به‌و ته‌نگژه‌ سیاسییه‌ی عیراقی گرتۆته‌وه‌، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و راستییه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ و دانوستان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستور تاكه‌ ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م گیروگرفت و ئاڵۆزییه‌كانه‌.

 

Back to top button