Referandum
شاندێك بۆ ئازادكردنی گیراوانی ده‌ستی په‌كه‌كه ده‌چێته باكووری عێراق
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌نووس ره‌فعه‌ت باشه‌ران له رۆژنامه‌ی رادیكاڵ، بۆ ئازادكردنی گیراوانی ده‌ستی په‌كه‌كه، شاندێك له‌م رۆژانه ده‌چێته باكووری عێراق، كه ئه‌و شانده له: په‌رله‌مانتارێكی به‌ده‌په، به‌رپرسێكی ده‌ته‌كه، نوێنه‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤ، رێكخراوی مازنده‌ر و ژووری پارێزه‌رانی دیاربه‌كر پێك دێت.
ئه‌و شانده سه‌ره‌تا ده‌چنه هه‌ولێر و چاوه‌ڕێی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و دوای وه‌ڵامی په‌كه‌كه ده‌چنه سلێمانی و له‌وێ گیراوه‌كان وه‌رده‌گرن، كه ژماره‌یان 10 تا 16 كه‌سه. گیراوه‌كان ده‌هێندرێنه كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر و دوای مامه‌ڵه‌كردن ده‌چنه‌وه توركیا.