"بهسهربهخۆبوونی باشور‌و خۆرئاوا، ئێران له‌گه‌ڵ كورد تێكده‌چێت"
شاره‌زایه‌كی كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێیوایه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی بۆ ڕه‌وشی ئێستا‌و ئایندهی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا كردووه، له‌كاتێكدا كه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گۆڕانكاریی به‌رچاودا تێدهپهڕێتو چاودێران ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، گۆڕانكارییه‌كان بهردهوامنو چه‌ند وڵاتێكی تریش ده‌گرێته‌وه.
(مه‌جید جه‌لالی) شاره‌زای كاروباری كورد‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێرانی ڕوونكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر باشور‌و خۆرئاوای كوردستان سه‌ربه‌خۆیی وه‌ربگرن، ئه‌وا ڕه‌وشی ناوخۆی توركیا دهههژێتو كوردیش هه‌مان مافیان ده‌وێت، لێره‌وه ئێرانیش له‌گه‌ڵ كورددا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه”.
به‌بۆچوونی ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری كورد، (به‌شار ئه‌سه‌د) سه‌رۆكی سوریا له‌دژی توركیا ناوچه كوردییه‌كانی بۆ هه‌ندێك له‌هێزه كوردییه‌كان به‌جێهێشت، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، ئه‌وا دوژمنی توركیا ده‌بێت.