Referandum
بارزانی خانوو بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه دابین ده‌كات
وتاری رۆژنامه‌نووس مه‌تین جان
پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له توركیا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باكووری عێراقیش بكه‌وێته گه‌ڕ، سه‌ردانی باكووری عێراقمان كرد و له شاری دهۆك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان دانیشتین و گفتوگۆمان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له توركیا كرد.
له ناو به‌رپرسه‌كاندا، كه‌سێك هه‌بوو له توركیا خوێندبووی و زۆر به باشی توركی ده‌زانی، به‌ڵام ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد، ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئێمه‌یش ئاماده‌ین له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا ده‌ستی خۆمان بخه‌ینه ژێر به‌رد. پرۆژه‌یه‌كمان ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه كه له شاخ دێنه خواره‌وه، بێنه نێو ژیانی ئاسایی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئێمه خانوویان پێ ده‌ده‌ین و ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ده‌دۆزینه‌وه.