Referandum
باخچه‌لی: ئه‌و سیستمه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه، بۆچی له كه‌ركووك و موسڵ و سلێمانی نه‌بێت؟
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په، له به‌رده‌م گرووپی خۆی له په‌رله‌مان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی:”به گوێره‌ی ئه‌ردۆگان، ئه‌گه‌ر هه‌ولێر له عێراق جیا بكرێته‌وه، ئه‌وه كه‌ركووك و مووسڵ و سلێمانییش ئه‌و مافه‌یان ده‌بێت. تا دوێنێ باكووری عێراقی به ناوچه‌یه‌كی كێشه‌دار پێناسه ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ی به شه‌رعی قبووڵ كردووه. بانگهێشتی بارزانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی كۆنگره‌ی ئاك پارتی بكات، ئه‌ردۆگان به سیستمی باكووری عێراق ده‌ڵێت سیستمی ئه‌یاله‌ته، مادام وا ده‌ڵێ، بۆچی بۆ كه‌ركووك و موسڵ و سلێمانیش بیر له‌و سیتسمه ناكاته‌وه. ئێمه ده‌ڵێین ئه‌و سیستمه‌ی كه له هه‌ولێر هه‌یه، با له مووسڵ و كه‌ركووك و سلێمانیش هه‌بێت.