Referandum
ئه‌ردۆگان: هیوامان وایه په‌كه‌كه خۆی بكێشێته‌وه و چه‌ك دابنێت
ئه‌ردۆگان له ئه‌سته‌نبوڵ بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندی به‌ده‌په بۆ ئیمراڵی وتی:
“من نازانم چی په‌یامێك به شانده‌كه دراوه، به‌ڵام په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه چه‌ك دابندرێت و چه‌كداران له توركیا بڕۆنه ده‌ره‌وه، له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌یان ئێمه هه‌موو جۆره رێوشوێنێكی گونجاو ده‌گرینه به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی پێشتر دووباره نه‌بێته‌وه.
وتیشی: هیوامان ئه‌وه‌یه له‌و رێگه راسته‌دا هه‌نگاو بهاوێژرێت. ئێمه هه‌موو توركیا ده‌گه‌ڕێین و ئه‌وه ده‌بینین گه‌له‌كه‌مان داوای ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ده‌كات، ده‌بێت هه‌موومان به یه‌كه‌وه، نه‌ك ده‌ست، جه‌سته‌ی خۆشمان بخه‌ینه ژێر به‌رد.