عه‌لی ئوزن ئه‌رماق، په‌رله‌مانتاری مه‌هه‌په پرسیارنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه ئایا هیچ رێككه‌وتنێكی نهێنیی له‌گه‌ڵ باكووری عێراق واژۆ كراوه كه ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا تێك بدات یان نا؟ له په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه كرا، ئایا داود ئۆغلۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه یان نا، به‌ڵام به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌ت كرایه‌وه وه‌ڵامی بدرێته‌وه. له كاتی گفتوگۆكردندا، تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، به ناوی حكوومه‌ته‌وه قسه‌ی كرد و وتی: له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد، به هیچ شێوه‌یه‌ك گرێبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تی، یان رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌ته‌كان واژۆ نه‌كراوه. له بری ئه‌وه‌ی به‌رگری له حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌كه‌ن، به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا بكه‌ن.
په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په ئایتوون چرای، ئاماژه‌ی به‌و هه‌واڵانه كرد كه له نێوان توركیا و باكووری عێراق رێككه‌وتنێكی فه‌رمی واژۆ كراوه و نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چووه‌ته توركیا، یه‌ڵدزیش له وه‌ڵامدا وتی: ئه‌گه‌ر به هه‌واڵی رۆژنامه‌كان كار بكه‌ین، ناتوانین رێگه‌ی ماڵی خۆشمان ببینینه‌وه.