ڕاگەیاندراوی كۆنسولی فەرەنسا سەبارەت بە تیرۆركردنی 3 ژنە چالاكوانی كورد

كونسوڵی گشتی فەرەنسا رایدەگەنێ‌كە كوشتنی سێ‌چالاكوانی كورد لە (9)ی كانونی دووەم لەپاریس، رووداوێكی زۆر مەترسی دارە. ئەم رووداوە كارێكە كە جێگای بەرگە گرتنی نیە وەكو وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی پێدا ” ئەم رووداوە فەرەنسای تووشی شۆك كرد”.

كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر هاوخەمی و رێزی خۆی بۆ هەستی هەموو ئەمانە دەردەبڕێت كە بە تیرۆركردنەكە نیگەران بوون. هەروەها جەخت دەكاتەوە كە حكومەتی فەرەنسا هەموو رێگایەك دەگرێتەبەر بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی و ئەوانەش كە لەپشتی تاوانی كوشتنی ئەو سێ‌چالاكوانە ژنە بوون.

ئێستا ئەو رووداوە خراوەتە بەردەم دادگای فەرەنسی و لێكۆلینەوەكانیش دەستیان پێكردووە بۆ گەیشتن بە راستی رووداوەكە. دەسەڵاتی دادوەری لە فەرەنسا سەربەخۆیە و لەژێر بنەما دیموكراسیەكان دەسەڵاتەكان جیاكراوەتەوە. 

لە چەند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانی زۆر لەبەردەم كونسوڵگەری گشتی فەرەنسا لە هەولێر بە گوێرەی بنەما یاسایەكان ئەنجامدرا. كونسوڵی گشتی فەرەنسا چاوی بە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكان كەوت بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی خۆپیشاندەران بۆ حكومەتی فەرەنسا. كونسوڵی گشتی فەرەنسا سوپاسی دەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەكات بۆ هاوكاریكردنیان لە میانەی خۆپیشاندانەكاندا.

Nerîna min :