Referandum
چۆنیه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه ئاشكرا كرا
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئۆجئالان كه یه‌ك دوو رۆژی دیكه راده‌گه‌یه‌ندرێت، ئاماژه به‌وه ده‌كرێت پێویسته به‌بێ چه‌ك په‌كه‌كه بكشێته‌وه و یه‌كه‌مجار ئه‌و گرووپه بكشێته‌وه كه تازه چوونه‌ته ناو په‌كه‌كه، ئه‌وانه چه‌كه‌كانیان ده‌ده‌نه چه‌كداره كۆنه‌كان و ده‌چنه ناو باكووری عێراق و به‌و شێوه قۆناغ به قۆناغ ده‌كشێنه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌كشێته‌وه، چه‌كه‌كه‌ی به‌وانه ده‌دات كه ماونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئۆجئالان به شاندی به‌ده‌په‌ی وتووه، هه‌ر كاتێك حكوومه‌ت گره‌نتی كشانه‌وه‌ی دا، پێویسته ده‌ست به جێ ئه‌و كاره ده‌ست پێ بكات. من ئێستا له 12 كه‌ناڵی جیاوه چاودێریی پێشهاته‌كان ده‌كه‌م و قۆناغه‌كه گه‌ییشتووه‌ته ئاستی هیوابه‌خشی و زۆر پێی خۆشحاڵم.