Referandum

وڵاتی چین نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

 

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 7/1/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌

به‌رێز (نی جیان) باڵیۆزی كۆماری چین له‌ عیراقدا.

 

له‌ دیدارێكدا، باڵیۆزی چین پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ ورایگه‌یاند كه‌ كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ و جێی بایه‌خی كۆماری چینه‌ كه‌ ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كی گشتگیر له‌ گه‌ڵ هه‌رێمدا دروست بكات كه‌ هه‌موو بواره‌كان بگرێته‌وه‌ ، به‌تایبه‌تی بواری ئابوری و سیاسی و كلتوری وهانی كۆمپانیاكانیشی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری وه‌به‌رهێنان و  بازرگانی روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.

 

سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ، باڵیۆزی چین له‌ عیراق دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وڵاته‌كه‌ی كونسڵخانه‌یه‌كی گشتی له‌ هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی چینیش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ بۆ دابینكر دنی كورسی خوێندن بۆ قوتابیانی كوردستان .

 

سه‌رۆك بارزانی وێرای ده‌ستخۆشی سه‌باره‌ت به‌ بریاری حكومه‌تی چین بۆ كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌یه‌كی گشتی له‌ هه‌رێمدا كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان ،ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا له‌ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ كۆمپانیا چینیه‌كان و راگه‌یاند كه‌ چین پێگه‌یه‌كی ئابوری به‌ هێزی له‌ جیهاندا هه‌یه‌ و ده‌توانێ رۆڵی باڵای هه‌بێت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان،به‌تایبه‌تی له‌ و بوارانه‌ی كه‌ جێی بایه‌خی هه‌ردوولان.

 

 

Back to top button