Referandum
واژۆی چ بازرگانێكی تورك له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان بارزانی و ئاك پارتیدا هه‌یه؟
ئاڵتوون چرای، په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد رێككه‌وتنێكی نهێنیی له نێوان بارزانی و ئاك پارتیدا له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت واژۆ كراوه، ئه‌و رێككه‌وتنه دژی ده‌ستووری توركیا و عێراقه.
ناوبراو كۆنگره‌یه‌كی دیكه‌ی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد واژۆی بازرگانێكی نزیكی ئاك پارتی له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه نهێنییه‌دا هه‌یه، ئه‌و نه‌وته‌یشی كه ده‌گوازرێته‌وه، ئێستا له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌و بازرگانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.