Referandum
هیوامان ئه‌وه‌یه ئه‌م رووداوه زیان به پڕۆسه‌ی ئاشتی نه‌گه‌یه‌نێت
ئه‌حمه‌د تورك، هێرشه‌كه‌ی پاریسی بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌كشه‌می توركی هه‌ڵسه‌نگاند و وتی:
“ئه‌و ده‌نگۆیه راست نییه كه ئه‌و هێرشه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ئه‌نجام درابێت. جارێ ناتوانین هیچ ناوونیشانێك بڵێین، به‌ڵام ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، نه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه.
هیوامان ئه‌وه‌یه ئه‌م رووداوه زیان به پڕۆسه‌ی ئاشتی نه‌گه‌یه‌نێت و پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت. ئه‌وه روون و ئاشكرایه ئه‌م كاره دژی ئاشتی كراوه و ده‌بێت نه‌كه‌وینه ناو یاریی ئه‌وانه‌وه.