نه‌خشه‌ی هه‌رێمی رۆژئاوای كوردستان
ناوه‌ندی كوردی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و ڕاوێژكاریی یاسایی ئه‌و ناوچانه‌ئاشكرا ده‌كات كه‌ده‌چێته‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردی رۆژئاوای كوردستانه‌وه.
ناوه‌نده‌كه كه باره‌گاكه‌ی له‌شاری (بۆن) ی ئه‌ڵمانیایه ڕایگه‌یاند، له‌دوای چه‌ند مانگێك كاری چرَوپڕو به‌هاوكاریی له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نی كوردی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی سوریا، ناوه‌ندی كوردی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و ڕاوێژكاریی یاسایی توانی نه‌خشه‌یه‌ك بۆ رۆژئاوای كوردستان دابنێت، كه‌ئێستا قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌ته‌واو بووه‌و كار بۆ قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌كه ده‌كرێت.
به‌پێی نه‌خشه‌كه سنوری رۆژئاوای كوردستان له‌گوندی (عه‌ین دیوار) ی سه‌ر به‌شاری (دێریك) له‌پارێزگای حه‌سه‌كه ده‌ستپێده‌كات و شانبه‌شانی سنوری توركیا به‌ره‌و خۆرئاوا له‌لیوای ئه‌سكه‌نده‌رۆنه كۆتایی دێت
هه‌ر له‌نه‌خشه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر شاره سه‌ره‌كییه‌كانی باكوری سوریا وه‌ك (عامودا و دێریك و حه‌سه‌كه‌و رمیلان و قامیشلۆ و توربه‌سپیه)، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌كورد و عه‌ره‌ب و ئاشوری و مه‌سیحی له‌شاره گه‌وره‌كان دیاریكراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ژماره‌ی دانیشتوانی كورد له‌سوریا زیاتر له 3 ملیۆنه‌و زۆربه‌شیان له‌شاره‌كانی باكوری ئه‌و وڵاته‌نیشته‌جێن. (NRT)