Referandum
نایانه‌وێت ئه‌م پرۆسه‌یه به ئاشتی كۆتایی پێ بێت
نومان قورتوموش جێگری سه‌رۆكی ئاك پارتی، بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی پاریس، وتی:
به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن نایانه‌وێت ئه‌م پرۆسه‌یه به ئاشتی كۆتایی پێ بێت، ئه‌و لایه‌نانه هێشتا ده‌یانه‌وێت تیرۆر به‌رده‌وام بێت. ئه‌وانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندیی دیكه‌یان له تیرۆردا هه‌یه، وه‌ك چۆن 30 ساڵه ناهێڵن كۆتایی به تیرۆر بێت، ئه‌مڕۆش به ئه‌نجامدانی پلانگێڕی، هه‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
ئامانجمان ئه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پلانگێڕییانه، پرسی تیرۆر چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیتر گه‌نجانی ئه‌م وڵاته نه‌كوژرێن و ئاشتی و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی بهێنینه وڵاته‌كه‌مان.