مینه‌كانی سه‌ددام حسێن تا ئێستا گیانی 14 هه‌زار كه‌سی ستاندووه‌

ئه‌و مینانه‌ی كه‌ سه‌ددام حسێن چاندبوونی، له‌ ساڵی 1990ـه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ بووه‌ته‌ هۆی كوژرانی 14 هه‌زار كه‌س و برینداربوونی 35 هه‌زاری دیكه‌،حكوومه‌تی كورد له‌ هه‌رێمی عێراق نووسینگه‌یه‌كی له‌ هه‌ولێر بۆ پاككردنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان له‌ مین كرده‌وه‌، ئه‌و ده‌زگه‌یه‌ی كه‌ مین هه‌ڵده‌گرێته‌وه‌، له‌م 20 ساڵه‌ی دواییدا 38 ملیۆن مه‌تر دووجای له‌ مین خاوێن كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌م ده‌زگه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر نووسینگه‌ی كرده‌وه‌ و له‌ دانانی به‌ردی بناغه‌ی نووسینگه‌كه‌دا سیراج بارزانی به‌رپرسی ده‌زگه‌كه‌ وتی: “ئه‌گه‌ر ئه‌م نووسینگه‌یه‌ بكرێته‌وه‌، كاری باشتر ده‌كه‌ین”.

 

Nerîna min :