مه‌هه‌په: ئاشكرا بوو كه بارزانی چ پێوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هه‌یه
جه‌لال ئاده‌ن، جێگری سه‌رۆكی مه‌هه‌په ئاماژه‌ی به سه‌روه‌ختی راده‌ستكردنی گیراوانی ده‌ستی په‌كه‌كه كرد و وتی: له كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌یان، توركیا تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره بووه‌وه، له‌و كاته‌دا به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی بارزانیش له‌وێ بوون و شانۆگه‌رییه‌كی روون و ئاشكرا پێشكه‌ش كرا، ئه‌مه ناپاكییه‌ك بوو له میلله‌تی تورك. بانگهێشتكردنی بارزانی وه‌ك سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت بۆ ئاك پارتیش ناپاكییه‌كی گه‌وره‌یه له ده‌وڵه‌تی توركیا، دوای ریفراندۆمی 2010 وه‌زیری ناوخۆ چووه باكووری عێراق و له‌گه‌ڵ بارزانی گفتوگۆی كرد و به‌ڵگه‌یه‌كی داوه‌ته بارزانی كه كه‌مپه‌كانی په‌كه‌كه‌یه و داوا ده‌كات چۆڵ بكرێن، بارزانی ده‌ڵێت هیچ ئاگام له‌و كامپانه نییه، به‌ڵام له كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌یان، ئه‌وه ئاشكرا بوو كه به‌رپرسانی بارزانی چ پێوه‌ندییه‌كی نزیكیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه.