Referandum
مه‌ترسیی ویلایه‌ت
وتاری رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د ساغرلی
وای لێ هاتووه كه هاووڵاتیانی توركیا له وشه‌ی ویلایه‌ت بترسێن، من تێ ناگه‌م بۆچی له‌و وشه‌یه ده‌ترسێن، چونكه نه له‌سه‌ر ئه‌م سیستمه كار ده‌كرێت، نه بیری لێ ده‌كرێته‌وه. 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیگوتبایه سیستمی ویلایه‌ت، یه‌كسه‌ر به ناپاك وه‌سف ده‌كرا، منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كان گونجاو بن، بۆچی ئه‌و سیستمه نه‌بێت؟ ئێستا چ شوێنێك گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ویلایه‌ت؟ باكووری عێراق و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا یه‌ك بگرن و ببنه ویلایه‌تێك. یان باكووری عێراق و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا له شوێنی خۆیاندا بمێننه‌وه و ببنه خاوه‌نی كۆنفیدراڵی، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌بوو، بۆ ئازار به ئێمه ده‌گه‌یه‌نێت؟