مالیكی ناتوانێت ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌كی 8 مادده‌یی په‌سه‌ند ده‌كات كه‌ماوه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عێراق دیاری ده‌كات، به‌پێی ئه‌و یاسایه مالیكی ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێرێته‌وه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كردووه كه له دانیشتنی ئه‌مرۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسایه‌كی په‌سه‌ندكردووه كه بۆ خولی سێیه‌م نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌عێراق ناتوانێت ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
یاساكه كه له هه‌شت مادده پێكهاتوه كه تیایدا داواده‌كات سه‌رۆكایه‌ت ی‌كۆمارو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو خول بێت، جا دوای به‌دوای یه‌ك بێت یان ماوه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستان ه‌ماوه‌ی له‌نێواندا بێت.
هه‌ر خولێكیش چوار ساڵه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ر له‌و ماوه‌یه پارله‌مان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه ئه‌وا هه‌ر به‌خولێك داده‌نرێت. بۆ حكومه‌تیش ئه‌گه‌ر هاتوو نیوه‌ی وه‌زیره‌كانی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه، یان ده‌ستیان پێ له كاركێشرایه‌وه، یان متمانه‌یان لێوه‌رگیرایه‌وه، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ده‌ست له كاركێشاوه داده‌نرێت‌و به‌خولێك ئه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا( لیسته‌ی نوری مالكی) بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌كۆی ده‌نگ یاسه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد. (رووبه‌رنێت)