محه‌ممه‌د عه‌لی شاهین، جێگری سه‌رۆكی ئاك پارتی له لێدوانێكیدا رووداوه‌كه‌ی پاریسی هه‌ڵسه‌نگاند و وتی:
“له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه پرۆسه‌یه‌كی ئاشتی له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌ستی پێ كرد، پێویسته سیاسه‌تی مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌ت، له سیاسه‌تی سه‌ربازی به‌هێزتر ببێت. به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ناتوانن پرسێكی مرۆڤایه‌تیی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له پاریس سێ ئافره‌تی ئه‌ندامی په‌كه‌كه كوژرا و ئامانج له‌و هێرشه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ به په‌كه‌كه ده‌ڵێن له شاخ مه‌یه‌نه خواره‌وه. وا دیاره لایه‌نگرانی شه‌ڕ زۆر په‌له‌یانه، چونكه هێشتا سه‌ره‌تای پڕۆسه‌كه‌یه و ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، مادام شه‌ڕخوازان ئه‌وه‌نده به‌په‌له‌ن، ده‌بێت ئاشتیخوازان له‌وان به‌په‌له‌تر بن.