جەنابی سەرۆك مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، زۆر دڵخۆش و گەشبینە بەو دیدارەی لە توركیا لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا ئەنجام درا و بەهەنگاوێكی ئیجابی و گەورەی دەزانێ و بەرز دەینرخێنی، ئومێدەواریشە ببێتە دەستپێكێكی جیددی و كاریگەر بەرەو چەسپاندنی یەكجارەكی ئاشتی و كۆتاییهێنان بەشەڕ و توندوتیژی و گەیشتنە چارەسەرێكی ئاشتییانەی دۆزی كورد لە توركیا.٠
د. ئومێد سەباح
گووتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
٥/١/٢٠١٣