لیدوانێكی رۆژنامەوانی لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە لە بارەی هەواڵی ناراست و چەواشەكار و دەنگۆی داخستنی سنور لەگەل رۆژئاوای كوردستان

 


لیدوانێكی رۆژنامەوانی لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە لە بارەی هەواڵی ناراست و چەواشەكار و دەنگۆی داخستنی سنور لەگەل رۆژئاوای كوردستان


چەند رۆژیكە هەندێ ناوەندی میدیایی به به‌رنامه‌یه‌کی دارێژراو، هەوالی ناراست و چەواشەكارانە لە بارەی دەنگۆی داخستنی سنور لەگەل رۆژئاوای كوردستان بلاو دەكەنەوە. ئەم هەوالە هەلبەسترا و دوور لە راستییانە، تەنها و تەنها خزمەتی ناحەزانی یەكریزی نەتەوەی كورد دەكات و ئەلقەیەكی دیكەیە بۆ چاندنی تۆۆی پەرتەوازەییی نەتەوەیی و جی بە جی كردنی ئەجیندای دژ بە هاتنە ئارای دەستكەوتی زیاتر بۆ دۆزی نەتەوەیی كورد لە سوریا و نادیدە گرتنی هەموو ئەو هەول وتیكۆشانە بەردەوامانەی سەرۆك بارزانییە بۆ پشتیوانی لە برایانی كوردمان لە رۆژئاوای كوردستان . هەر لە سەرەتای رووداوەكانی سوریاوە، سەرۆك مەسعود بارزانی هەموو هەول و توانایەكی گرتۆتە بەر بۆ یەكخستنی ریزەكانی پارتە كوردییەكانی سوریا و هاندانیان تا بە گوتاریكی نەتەوەیی دیموكراسیانەی یەكگرتووە وە، مامەلە لەگەل پەرەسەندنەكانی سوریا بكەن . لەو هەولانەش، سازدانی كونفرانسی بەرفراوان بۆ لایەنە كوردیەكان لە كۆتایی مانگی 1/2012 لە هەولیر و دواتر بەردەوامی هەولەكانی سەرۆك بارزانی بۆ یەكخستنی زیاتری هەموو لایەنەكان و پیكهینانی ئەنجومەنی بالای كورد . لە سەر راسپاردەی بەردەوامی سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە پەنابەرانی سوریا كراوە و بە پییی دوایین ئامارەكان، ئیستا نزیكەی 60هەزار پەنابەری كوردی سوریا لە هەریمی كوردستانن . سەرەرای ئەوەی كە هیچ دەروازەیەكی فەرمی لە نیوان هەریمی كوردستان و سوریا دا نیە و ئەو دەروازە فەرمیانەیشی كە هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی لە سەرە هەمووی لە ژیر دەسەلاتی حكومەتی بەغدایە.، ریرەوی خابوور تاكە ریرەویكە لە نیوان هەریمی كوردستان و سوریا وناتوانریت هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی لێ بكریت چونكە هیچ ریگایەكی وشكانی نیە و بەهۆی رووباری دیجله‌وه هاتوچۆ بە ریگەی بەلەم دەكریت. ویرای ئەوەش، هەمیشە ده‌رگای هه‌رێمی کوردستان کراوه ‌بووه بۆ برایانمان لە سوریا و هاتنی رۆژانه‌ی چه‌ند سه‌د په‌نابه‌رێک بۆ ناو هه‌رێمی کوردستان باشترین بەلگەی بۆ بە درۆخستنەوەی ئەو ناراستی و چەواشەكارییانەیە كە چەندرۆژیكە هەندی لە میدیاكان بلاوی دەكەنەوە گوایە سنور لەگەل رۆژئاوای كوردستان داخراوە . هەندی لە میدیاكان، لیدوان و چاوپێكەوتنی یەك دوو بەرپرسی سیاسیی رۆژئاوای كوردستان دەكەنە سەرچاوە، كە گوایە سنور داخرابیت، لە كاتیكدا هەر خودی ئەو بەرپرسانە رۆژانە خۆیان و كادرەكانیان لەو ریرەوە سنوریەوە هاتوو چۆ دەكەن، ئەمەش بەلگەیەكی دیكەی زیندووی ناراستی ئەو هەوالە دوور لە راستیانەیە كە بلاو دەكرینەوە .

هەر لە سەر رینمایی سەرۆك بارزانی بوو كە حكومەتی هەریمی كوردستان هەولیدا پردیك لە ریرەوی سنوری خابور دروست بكات تاوەكو گەیاندنی یارمەتی و هاوكاری بۆ برایانمان لە رۆژاوای كوردستان ئاسانتر بكات وهاتوچۆش باشتر بكات، بەلام هەر ئەو كات لە لایەن دەسەلاتتدارانی بەغداوە ریگری لەو هەولەی هەریمی كوردستان كرا و فرقەیەكی سەربازی هێنرایە ناوچە كە بۆ ریگری لە هەریمی كوردستان و ئالۆز بوونی دۆخەكە ته‌نانه‌ت بەجۆریك بوو كە خەریك بوو شەریكی گەورەی لێ بكەوێتەوە.


لە كۆبوونەوە بەرداوەمەكانی سەرۆك بارزانی لەگەل سەرجەم پارتە كوردییەكانی رۆژئاوادا بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی سیاسیی و مەیدانی و پرسی كاری پێكەوەیی لە چوارچیوەی ئەنجومەنی بالای كورد، سەرۆك بارزانی پێشنیاری ئەوەی خستۆتە روو، كە پیكەوە هەموو هیزە كوردیەكان ریكخراویكی هاوبەش لە جۆری مانگی سور بۆ رۆژئاوای كوردستان دروست بكەن تا پیكەوە بە هەماهەنگی هەموو هاوكاری و یارمەتی و پیداویستیەك بگەینریتە برایانمان لە سوریا. بە داخەوە هەندی لایەن لەگەل كاری هاوبەش نین و خوازیاری تاكرەوی و خۆ سەپاندنن لە ئاراستە كردنی رەوتی رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان. ویرای ئەوەی كە هیچ لیژنەیەك یان ریكخراویكی وەك مانگی سوری كوردستانی رۆژئاوا دروست نەكرا، هەندی لایەن لە هەولی بەردەوامی ئەوەدان كە ئەنجومەنی بالای كورد بۆ خۆیان و سیاسەتی تاكرەوی خۆیان پاوان بكەن بۆ خۆ سەپاندن.

لە سەر رینماییی سەرۆك بارزانی، حكومەتی هەریمی كوردستان هەموو هەولیكی خستۆتە گەر بۆ حەواندنەوەی برایانمان لە رۆژئاوای كوردستان كە هاتوونەتە هەریمی كوردستان و لە كامپی پەنابەرانن . هەر لە سەر فەرمان و رینماییی سەرۆك بارزانی، حكومەتی هەریم لە هەولی دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاودایە بۆ گەیاندنی سوتەمەنی و پیداویستی سەرەكی بۆ برایانمان لە ناوەوەی رۆژئاوای كوردستان. ئیمە لە كاتیكدا رایدەگەیەنین كە ریرەوی سنور نەك هەر دانەخراوە، بەلكو داوا دەكەین كە هەموو ریكخراوەكانی كۆمەلی مەدەنی و رۆژنامەنووسان بۆ خۆیان لە رووی مەیدانیەوە سەردانی ناوچەكە بكەن و لە نزیكەوە ئاگاداری راستیەكان بن.


بۆ زیاتر روونكردنەوەی راستیەكان بۆ رای گشتی و برایانمان لە رۆژئاوای كوردستان دووپاتی دەكەینەوە كە ئیمە لە هەریمی كوردستان، ریگا نادەین ریرەوی سنوری نیوان هەریمی كوردستان لەگەل سوریا بۆ قاچاخچێتیكردن بە چەك و ماددەی بێهۆشكەر لە لایەن هیچ لایەنێكەوە بەكار بهینری .

دووپاتدەكەینەوە، كە بلاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەوالە چەواشەكارانە، تەنها و تەنها خزمەتی ئەجیندای ئەو كەس و لایەنانە دەكات كە نایانەویت گەلانی سوریا ئازاد ببن و گەلی كورد بە مافەكانی بگات. ئەم قۆناغە بۆ گەلی كورد لە سوریا زۆر هەستیارە و دەبیت هەموو لایەنەكان بە یەكگرتوویی مامەلە لەگەل قۆناغەكەدا بكەن و هیچ لایەك نابیت و ناتوانیت لە ریگەی خۆ سەپاندن بە چەك لایەنەكانی دیكە نادیدە بگریت.


7/01/2013

 

Nerîna min :