Referandum
له نێوان توركیا و باكووری عێراق هێڵی شه‌مه‌ندۆفێر ده‌كرێته‌وه
جانسۆن شاوه‌یس ئایۆ، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی كورد له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن كۆ بووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند هێڵێكی شه‌مه‌ندۆفێر له نێوان توركیا و هه‌رێمی كورد ده‌كرێته‌وه، ئێستا پڕۆژه‌كه له‌ژێر دیراسه‌تدایه و بڕیارمان له‌سه‌ر به‌شێكی داوه. له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه، هێڵێكی شه‌مه‌نۆفێر، هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و توركیا به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.