Referandum
له لایه‌ن بارزانییه‌وه سه‌ردانی سه‌لامه‌تی خواستن بۆ تاڵه‌بانی
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد، سه‌ردانی هێرۆ تاڵه‌بانی خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ تاڵه‌بانی خواست.
دیداره‌كه له قه‌ڵادزێ ئه‌نجام درا و بارزانی دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی وه‌رگرت، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ تاڵه‌بانی خواست و وتی هیوادارم به زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه عێراق، چونكه بۆ كورد و عێراق گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. هێرۆ تاڵه‌بانیش سوپاسی بارزانی كرد