له كوژرانی ئۆزاله‌وه بۆ ژه‌هرخواردنی ئه‌ردۆگان
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس جه‌لال قازداغل كه كتێبی “چه‌ته‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆن”ـی نووسیبوو، بابه‌تێكی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاماده كرد و له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه: “20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن تورگوت ئۆزاله‌وه پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌ستی پێ كرد و ئۆزال پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به پرۆسه‌كه بكات، هه‌موو تێكۆشانێكی به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجام دابوو، ته‌نانه‌ت توانی له‌گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانی به یه‌كه‌وه شه‌ڕ دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام بدات. به‌ڵام دواتر ئۆزال بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ی دا و ئه‌وكاته باسی ئه‌وه‌یشی كرد كه ده‌توانن گقتوگۆ له‌سه‌ر فیدراڵییش بكه‌ن، ئێستا كاتێك 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌بیر خۆمان ده‌هێنینه‌وه، ده‌بینین ئه‌وانه‌ی داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردیان ده‌كرد، هه‌موویان یان گیانیان له ده‌ست داوه، یان كوژراون. ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان ئه‌و ئه‌ركه‌ی خسته سه‌رشانی خۆی و رایگه‌یاند ئاماده‌م ژه‌هر بخۆم له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه. ئه‌مڕۆ زۆر له چاره‌سه‌ری كێشه‌كه نزیكین، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی به دی بێت، ده‌بێت ئه‌و كوشتن و بڕینه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كرا، دووباره نه‌بنه‌وه.