سوپای عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی شه‌نگال فه‌رمانده‌ییه‌ك دروست بكات، ویستی بچێته ئه‌و ناوچه‌یه و هێزی پێشمه‌رگه‌یش رێگه‌ی پێ نه‌دا.
له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه، راگه‌یاندراوێك له جه‌نه‌ڕال جه‌بار یاوه‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه بڵاو كرایه‌وه و تێدا ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌م كاره‌ی حكوومه‌تی عێراق، كارێكی یه‌كلایه‌نه‌یه و پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌مانه‌وه‌یه، بۆیه قبووڵی ناكه‌ین و دانی پێدا نانێین.
هاوكات به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه خۆپیشاندانیان دژی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه ئه‌نجام دا.