له‌یلا زانا: باسی دوارۆژی كورد ده‌كه‌ین
له كاتی سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ باره‌گه‌ی به‌ده‌په، له‌یلا زانای په‌رله‌مانتار، بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و وتی: “خۆم داوام له بارزانی كرد سه‌ردانی باره‌گه‌ی به‌ده‌په بكات و له‌و دیداره‌دا باسی دوارۆژی كورد و ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین. له‌م پرسه‌دا، ئه‌و كوردانه‌ی هه‌ستمه‌ندن ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان، ئه‌و ئه‌ركه‌یشی بكه‌وێته سه‌ر شانم، جێبه‌جێی ده‌كه‌م، هه‌موو كه‌سێك له‌گه‌ڵ كورددا دانوستاندن ئه‌نجام ده‌دات، ده‌بێت كوردیش ئه‌وه بزانێت كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌ست له ناو ده‌ست بن.
وتیشی: بارزانی بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی به‌ده‌په ده‌كات، كه به‌ده‌په ئیراده‌ی دیموكراتی كوردانه.
ئایسه‌ل تۆغلۆقیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و خۆشحاڵییه بێسنووره‌ی له دڵی ئێمه‌دا دروست بووبوو، له شاندی به‌رانبه‌ریشدا هه‌ستمان به هه‌مان شت كرد. به‌رێز نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی ته‌واو له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كات.