Referandum

كۆسره‌ت ره‌سوڵ بو سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ به‌وه‌كاله‌ت

 

پاش نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌جه‌لال تاڵه‌بانی‌‌ و دیاریكردنی‌كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ك سكرتێری‌گشتی‌یه‌كێتی‌به‌وه‌كاله‌ت، به‌ڵام له‌ئێستادا میدیاكانی‌سه‌ر به‌و حیزبه‌ناونیشان ‌و پاشگرى هیچ پۆستێك بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌كارناهێنن ‌و ته‌نها ناوه‌كه‌ی‌به‌بێ پۆست ده‌نوسن. 

له‌وباریه‌وه‌ئازاد جوندیانی‌به‌رپرسی‌مه‌كته‌بی‌راگه‌یاندنی‌یه‌كێتی‌نیشتمانی‌كوردستان، ئه‌مرۆ، دوشه‌ممه‌، ئه‌وه‌ی‌بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه‌كه‌ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌په‌یوه‌ستن به‌جێگرانی‌سكرتێری‌گشتییه‌وه‌له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی‌راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌‌به‌ده‌ستیان ده‌گات ‌و ئه‌وان هیچ ده‌ستكارییه‌كی‌ناكه‌ن، بۆیه‌”ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌باسی‌ده‌كه‌ن وه‌ك خۆی‌بڵاومانكردۆته‌وه‌”.

رۆژی‌دووشه‌ممه‌ی‌رابردو، 17122012، به‌هۆی‌توشبونی‌به‌جه‌ڵته‌ی‌ده‌ماغ، جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سكرتێری‌گشتی‌یه‌كێتی‌نيشتمانى كوردستان گه‌یه‌ندرایه‌نه‌خۆشخانه‌ی‌مدینه‌الطبی‌به‌غدا. دوای‌سێ رۆژو به‌مه‌به‌ستی‌چاودێریكردن ‌و چاره‌سه‌ركردنی‌پزیشكی‌2012/2012 جه‌لال تاڵه‌بانی‌به‌غدای‌به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌جێهێشت.

لای‌خۆیه‌وه‌هاورێ سه‌نگاو، راوێژكاری‌كۆسره‌ت ره‌سوڵ سكرتێری‌گشتی‌یه‌كێتی‌به‌وه‌كاله‌ت، به‌ئاوێنه‌نیوزی‌راگه‌یاند، “دوای‌ئه‌وه‌ی‌له‌لایه‌ن چوار سه‌ركرده‌كه‌ی‌دیكه‌ی‌یه‌كێتییه‌وه‌كاك كۆسره‌ت راسپێردرا‌سه‌رپه‌رشتی‌كاره‌كانی‌یه‌كێتی‌بكات وه‌ك برا گه‌وره‌تا ئه‌و كاته‌ی‌جه‌نابی‌مام جه‌لال ده‌گه‌رێته‌وه‌، بۆیه‌له‌ئێستادا ئه‌ركی‌سكرتێری‌گشتی‌راده‌په‌رێنێت، به‌ڵام به‌پێی‌په‌یره‌وی‌ناوخۆی‌یه‌كێتی‌كاك كۆسره‌ت جێگری‌سكرتێره‌، بۆیه‌ناتوانرێت هیچ ناونیشانێكی‌بۆ دابنرێت”.

به‌پێی‌ماده‌ی‌28 له‌به‌شی‌چواره‌می‌په‌یره‌وی‌ناوخۆی‌یه‌كێتی‌نیشتمانی‌كوردستاندا هاتووه‌، “پێكهاته‌ی‌كۆمیته‌ی‌سه‌ركردایه‌تی‌لەی‌لەەمانی‌ێری‌گشتی‌به‌هەر هۆیەێت، لەماوەی‌(2) مانگدا دەبێۆنگرەی‌نا ئاسایی‌ببەسترێت. هاوكات جێگری‌ێری‌گشتی‌تا بەستنی‌ۆنگرەی‌نا ئاسایی‌ئەەی‌ێری‌گشتی‌جێبەجێ دە

پێشتر ئه‌ندامی‌مه‌كته‌بی‌سیاسی‌‌ و سه‌رۆكی‌ئه‌نجومه‌نی‌ناوه‌ندی‌یه‌كێتیی، عادل موراد، به‌ئاژانسی‌ئه‌سوات لعێراقی‌راگه‌یاندبو‌، له‌كۆبونه‌وه‌ی‌25/12/2012ی‌نێوان مه‌كته‌بی‌سیاسی ‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ناوه‌ندی‌یه‌كێتیدا بڕیاردراوه‌له‌و ماوه‌یه‌ی‌كه‌تاڵه‌بانی‌له‌ده‌ره‌وه‌یه‌، كاره‌كانی‌یه‌كێتی‌دابه‌شبكرێن، هه‌روه‌ها رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری‌یه‌كه‌می‌سكرتێری‌گشتی‌یه‌كێتی‌كاره‌كانی‌سكرتێری‌گشتی‌‌رابپه‌ڕێنێت ‌و به‌رهه‌م ساڵحیش وه‌ك جێگری‌دووه‌می‌سكرتێر هاوكاری‌بێت، هاوكات ده‌سته‌یه‌كیشیان له‌گه‌ڵدا بێت له‌ئه‌ندامانی‌مه‌كته‌بی‌سیاسی‌كه‌له‌هه‌ریه‌كه‌له‌مه‌لا به‌ختیار‌و عومه‌ر فه‌تاح ‌و قادر حه‌مه‌جان پێكهاتووه‌.

 

Back to top button