Referandum
حكوومه‌ت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد سووره
حكوومه‌تی توركیا سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و له‌وه‌یش زۆر نزیك بووه‌ته‌وه. نومان قورتولموش جێگری سه‌رۆكی ئاك پارتی، ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد وتی:
“ئێستا له توركیا ویستێكی گه‌وره بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌م پرۆسه‌یه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه هه‌یه، حكوومه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌و كاره سووره و په‌نا به‌خوا ئه‌م كێشه‌یه به جوانترین شێوه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانیی و ئاشتی تاهه‌تایی دێته كایه‌وه.
كێشه‌ی تیرۆر، گه‌وره‌ترین كێشه‌یه و ده‌بێت ئه‌م كێشه‌یه و كێشه‌ی كوردیش چاره‌سه‌ر بكرێت. ده‌توانم بڵێم بۆ یه‌كه‌مجار حكوومه‌ت به‌و شێوه‌یه ئیراده‌یه‌كی روون و به‌هێزی بۆ ئه‌و پرسه هه‌بێت.