Referandum

جیاوازی لە پێدانی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرەکانماندا ناکرێت

سلێمان تاشان

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تەلار فایەق ڕەتی دەکاتەوە جیاوازی لە پێدانی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرەکانیان بکرێت، بەڵکوو هەموویان بە گوێرەی یاسا مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە.

تەلار فایەق باسی لەوەیش کرد کە پێشتر مووچەی کەمتر بە فەرمانبەرەکانیان دەدرا، بەڵام دوای ئەوەی کە پێداچوونەوە بە مووچەکانیان کرا، مووچەی فەرمانبەران بەرز بووەوە و هیی پلە تایبەتەکانیش کەمی کرد.

سەرچاوەیەك لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی گوت لە فڕۆکەخانەکەدا جیاوازی لە پێدانی مووچە و دەرماڵە بە فەرمانبەران دەکرێت و ژمارەیەک لە فەرمانبەران مووچەیەکی زیاتریان پێ دەدرێت.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوتیشی کە هەندێک جیاوازی لەگەڵ دەستگە ئیدارییەکانی دیکەدا هەیە،‌ چونکە ئەوان بەشی جیاجیایان هەیە و ژمارەیەک کەسیان لایە کە بە گرێبەست کار دەکەن.

Back to top button