
ئاژانسی هه‌واڵی فارس، ده‌نگۆیه‌كی زۆر سه‌یری بڵاو كرده‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی فارس ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه، توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل پلانێكیان هه‌یه بۆ راپه‌ڕینی كوردانی ئێران دژی تاران، ئه‌م پیلانه كه‌وته واری جێبه‌جێكردن و سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌كه‌كه به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌و گه‌مارۆ ئابوورییه بێئه‌نجامه‌ی سه‌ر ئێران بێزار بوونه و ده‌یانه‌وێت رێگه‌ی دیكه بگرنه به‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش گووشاریان خسته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیری توركیا بۆ ئه‌وه‌ی كوردی ئێران دژی حكوومه‌تی تاران هان بدات.