ماوه‌یه‌كی درێژه عێراق به‌هۆی فه‌رامۆشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان و په‌راوێزخستنی شه‌ریكه‌كان و جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانه‌وه به ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره تێده‌په‌ڕێ و كاردانه‌وه‌یه‌كی هێناوه‌ته ئارا، كه گوزارشت له بێزاری گه‌لی عێراق به ته‌واوی پێكهاته و زانایانی ئایینی و مه‌رجه‌عه به‌ڕێزه‌كان حزب و رێكخراوه‌كان ده‌كات.
له كاتێكدا ئه‌ركی حكوومه‌تی فیدراڵه ده‌ستپێشخه‌ری ئاقڵانه بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، به‌ڵام بۆ ئاڵؤزبوونی ته‌نگژه‌كه و فه‌رامۆشكردن و هه‌ڕه‌شه و په‌راوێزخستن كاری كردووه، به‌هۆیه‌وه مه‌ترسیه‌كه زیادی كردووه و له‌وانه‌یه ئه‌نجامی خراپی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئێمه دووپات له پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ داواكارییه ره‌واكانی خۆپشانده‌ران ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور دێنه‌وه، هاوكات دووپات له پێویستی پاراستنی ئاشتیانه‌ی خۆپشاندانه‌كان و په‌نا نه‌بردن بۆ توندوتیژی ده‌كه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئاگاداربوون و وریایی له هه‌وڵی كه‌سانێك یا لایه‌نه تو‌ندڕۆكان بۆ سواربوونی شه‌پۆڵ و گورزوه‌شاندن له ره‌وای مافه‌كاندا.
تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ته‌نگژه دژواره پێویست به راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی پرۆسه‌ی سیاسی و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان و كۆكردنه‌وه و زه‌روره‌تی پێره‌وكردن له شێوازی دایه‌لۆگ ده‌كات له پێناو به‌دیهێنانی ژیانێكی ئازاد، كه شایه‌نی گه‌لی عێراقه.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
19/1/2013