به‌همه‌ن قوبادی: ده‌بێت وه‌ك وڵاتانی دراوسێ سینه‌ماكه‌مان به‌هێز بكه‌ین

به‌همه‌ن قوبادی له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ قوتابیانی به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین رایگه‌یاند ئێستا سینه‌مای وڵاتانی توركیا، ئێران و عه‌ڕه‌بی به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌چن و ده‌بێت شان به‌شانی سینه‌مای ئه‌و وڵاتانه‌ئێمه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه‌بڕۆین و سینه‌ماكه‌مان به‌هێز بكه‌ین.
سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی له‌كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماده‌بوو و بۆ قوتابیانی سینه‌ما و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌هۆگری سینه‌مان چه‌ند وته‌یه‌كی پسپۆڕانه‌ی له‌سه‌ر هونه‌ری سینه‌ما پێشكه‌ش كرد و له‌درێژه‌دا به‌وردی وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه‌و بۆ هاوكاری كردنی قوتابیانی به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین جیهازه‌ته‌كنییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی “وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن” و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می داهاتووی پێشكه‌ش به‌به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد.
به‌همه‌ن قوبادی له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌خۆئاماده‌كردنی قوتابییه‌كی به‌شی سینه‌ما بۆ ده‌رهێنانی به‌رهه‌مێك هاته‌ئاخاوتن و گوتی ده‌بێت به‌رده‌وام كتێب بخوێننه‌وه‌و هه‌موو رۆژێك فیلم ببینن و ئاگاداری به‌شه‌ته‌كنیكییه‌كانی سینه‌ما بن بۆ نموونه‌ده‌بێت شاره‌زایی ته‌واتان له‌سێت ئاپی كامێرا، كاله‌ركۆلێكشێن، ئێدیت، دانانی ده‌نگ، موزیك، شێوه‌كاری، فۆتۆگرافی و به‌شه‌كانی دیكه‌ی سینه‌ما هه‌بێت.
گوتیشی ده‌بێت به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێی خۆتان راوه‌ستن و چاوه‌ڕێی حكوومه‌ت مه‌بن كه‌هاوكاریتان بكات. له‌ناو پۆله‌كه‌تاندا پێكه‌وه‌پێنج كه‌س گرووپێك دابمه‌زرێنن و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن و له‌ته‌واوی قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كورته‌فیلمێكدا هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن و ته‌نیا پشت به‌خۆتان ببه‌ستن، ئه‌وه‌نده‌به‌هێزبن كه‌بۆخۆتان به‌به‌رهه‌مه‌كانتان حكوومه‌تێك بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئێستا سینه‌مای وڵاتانی توركیا، ئێران و عه‌ڕه‌بی به‌ره‌و به‌هێزبوون ده‌ڕوات و ئێمه‌وه‌كوو سینه‌ماكار، ئه‌ركێكی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه‌و ده‌بێت شان به‌شانی سینه‌مای ئه‌و وڵاتانه‌ئێمه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه‌بڕۆین و سینه‌ماكه‌مان به‌هێز بكه‌ین.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌ما “كێسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن” له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئێستا سینه‌ما مێدیۆمێكی زۆر زۆر به‌هێزه‌كه‌حكووته‌كان له‌سه‌رانسه‌ری دنیا پێویستیان پێیه‌تی و هه‌ر كامتان ده‌توانن تریبۆنێكی گه‌وره‌بن و به‌به‌رهه‌مه‌كانتان ده‌نگی كورد به‌دنیا رابگه‌یه‌نن.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان” گوتیشی: من بۆ سازكردنی یه‌كه‌مین فیلمم چوومه‌ناو ژیانی كه‌سایه‌تییه‌كانی فیلمه‌كه‌مه‌وه‌و ئێوه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌فیلمه‌كه‌تان له‌سه‌ر بینه‌ر كاریگه‌ری ئه‌وتۆی هه‌بێت ده‌بێت بچنه‌ناو ژیانی كه‌سایه‌تییه‌كانی فیلمه‌كه‌تانه‌وه.
قوبادی ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد: ده‌بێت فیلم بۆ فیستیڤاڵه‌كان سازنه‌كه‌ن و ته‌نیا بۆ دڵ و ناخی خۆتان فیلم سازبكه‌ن، گرفتی ئێستای سینه‌مای كوردی ئه‌وه‌یه‌كه‌هه‌موو كه‌س هه‌وڵده‌دات كه‌به‌خێرایی یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌مایی خۆی سازبكات.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی “نیوه‌مانگ” له‌درێژه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌پسپۆڕانه‌یه‌دا به‌وردی وڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه‌و بۆ هاوكاری كردنی قوتابیانی به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین، جیهازه‌ته‌كنییه‌كانی فیلمی سینه‌مایی “وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن” Rhino Season و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می داهاتووی پێشكه‌ش به‌به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه‌هه‌ر مانگ جارێك له‌به‌شی سینه‌مای زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئاماده‌بێت و هه‌ر جارێك ته‌وه‌رێكی پسپۆڕانه‌ی هونه‌ری سینه‌ما پێشكه‌ش به‌قوتابیانی كورد بكات.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر مێهدی قادری سه‌رۆكی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و دكتۆر ئیبراهیم مه‌حموود به‌رپرسی گرووپی سینه‌مای ئه‌م كۆلێژه، مامۆستایانی به‌شی سینه‌ما و شانۆ و به‌شه‌كانی دیكه‌و هه‌روه‌ها قوتابیانی سینه‌ما و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما له‌به‌شی سینه‌مای كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا دكتۆر ئیبراهیم مه‌حموود سه‌باره‌ت به‌به‌همه‌ن قوبادی و رۆڵی ئه‌و له‌سینه‌مای كوردی و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و چالاكییه‌بێوچانه‌كانی ئه‌م سینه‌ماكاره‌كورده‌هاته‌ئاخاوتن.
(باس نیوز)