Referandum
بارزانی و تاڵه‌بانی له‌وه نیگه‌ران نه‌بوون كه بڵێن توركین
وتاری رۆژنامه‌نووس حه‌سه‌ن پولور
قسه‌كانی باڵیۆزی خانه‌شین تۆگای ئۆلۆچه‌ڤیكم بیر دێت كه پێی گوتم ساڵی 1993 به شاندێكی گه‌وره چووه باكووری عێراق و له سه‌ڵاحه‌ددین له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی و له سلێمانییش له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆ بووه‌وه، هه‌ردووكیشیان سوپاسی توركیایان كردووه كه پاسپۆرتی دیپلۆماسی‌یان پێ داون. كاتێك باسی ئه‌و پێشهاته‌ی كرد، من به خۆمم گوت دیاره ئه‌و قسانه‌ی كاك مه‌سعوود و مام جه‌لال، واته‌ی “خۆشبه‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌ڵێت من توركم”.
وا دیار بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی كورد بوون، له‌وه نیگه‌ران نه‌بوون كه به پاسپۆرتی توركه‌وه وڵاتانی جیهان بگه‌ڕێن و كاتێك پرسیاریان لێ ده‌كرێت بڵێن ئێمه توركین، هاووڵاتیبوونی توركیا خۆشی و ئاسووده‌یی به‌ئه‌وان گه‌یاندووه.