Referandum
بارزانی داوای كرد كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جینۆساید بناسرێت

به‌بۆنه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، ڕێوڕه‌سمێك ساز كرا و تێیدا بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی: له‌م رێوڕه‌مسه‌دا میوانی گرینگی نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه، ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته وه‌ك جینۆساید بناسرێت. كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال بۆ له‌ناوبردنی كورد ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه‌یش جینۆسایده. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كورد هاتووه، له راپه‌رینی 1991ـدا كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی نه‌داوه و رێگه‌ی دا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی گوندیان سووتاند، كه‌سوكاریان كوشتن، به ئاره‌زووی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، حكوومه‌تی ئێستا له‌و كاره‌ساته به‌رپرس نییه و هه‌مووی له ئه‌ستۆی رژێمی پێشووی عێراقه.