ئیكسۆن مۆبیل و كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌كه‌ن
به‌پێچه‌وانه‌ی داواكاری حكومه‌تی عیراق، به‌رپرسانی كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبیلی ئه‌مریكا سه‌ردانی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی كاركركردن و كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كیان له ناوچه‌كه‌دا.
ئا‌ڤێستا شێخ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی كاركردنی له كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی و كردنه‌وه‌ی باره‌گایه‌كی كۆمپانیاكه‌یان له ناوچه‌كه‌دا،به‌رپرسێكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل سه‌ردانی قه‌ره‌هه‌نجیری كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو.
ئا‌ڤێستا شێخ محه‌مه‌د وتی: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاركردنی ئیكسۆن مۆبیل له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كانی قه‌ره‌نجیر تاوێوێ كرا”، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆ كۆمپانیاكه بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گایه‌كی ئیكسۆن مۆبیل له ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
به‌رێوه‌به‌ره‌ی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی بۆ سوودوه‌رگرتن له سامانه سروشتیه‌كانی، گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان ئیمزا بكات.
به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان‌و كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی كاركردنی ئیكسۆن مۆبیل له قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌بێته‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان، ئه‌مه له‌كاتێكدا حكومه‌تی عیراق داوای له كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل-ی ئه‌مریكی كرد خۆی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلا بكاته‌وه، یان پابه‌ند بێت به‌گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كه‌ی له‌كێڵگه‌كانی به‌سره،یاخود درێژه به كاره‌كانی بدات له‌هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل یه‌كه‌م كۆمپانیای نه‌وتی گه‌وره بوو كه به‌ڕووی حكومه‌تی عیراق بوه‌ستێته‌وه، كاتێك له‌ساڵی (2011)دا گرێبه‌ستێكی نه‌وتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكرد بۆ گه‌ڕان وپشكنین به‌دوای نه‌وت له شه‌ش ناوچه‌ی هه‌رێم،به‌مه‌ش بووه به‌شێك له كێشه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر له‌كاتێكدایه ئه‌و كۆمپانیایه خۆی یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه له‌نێوان كاركردن له كێڵگه‌كانی رۆژئاوای قورنه و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رزخه‌ندان