ئیتیك به‌زاندن له میدیای كوردیدا
ئیتیك به‌زاندن له‌میدیای كوردیدا !
هاوژین عومه‌ر
یتیكی‌رۆژنامه‌وانی ئاكاره‌په‌یوه‌نداره‌كانی پیشه‌ی‌كاری‌رۆژنامه‌وانی‌و میدیاییه‌به‌هه‌موو ره‌نگ و جۆره‌كانییه‌وه، كه ته‌واوی‌ئه‌رك و ماف و سروشتی‌كاری‌میدیاكاران له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌گه‌رچی ره‌گه‌هزرییه‌كانی مه‌سه‌له‌ی ئیتیك بۆ نزیكه‌ی سه‌د ساڵ به‌ر له‌ئیستا ده‌گه‌ڕێته‌وه،كاتێك ساڵی 1916 له‌ولاَتی سوێد یه‌كه‌مین په‌یپه‌رنامه‌ی ئه‌خلاَقی كاری رۆژنامه‌گه‌ری راگه‌یه‌ندرا، وه‌لێ‌سه‌روكاڵی‌میدیای كوردی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، نوێ و هه‌نووكه‌ییه، تا چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رۆژنامه‌نووسان زانیاری سه‌ره‌تایشیان له‌م باره‌یه‌وه‌نه‌بوو، تا ئه‌و كاته‌ی به‌ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵه‌رۆژنامه‌نووسێك و به‌هاوكاری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان (په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی كوردستانی) راگه‌یه‌ندرا كه18 خاڵ له‌خۆده‌گرێ، و به‌گشتی جه‌خت له‌سه‌ر خوڵقاندنی هاوسه‌نگی له‌نێوان ماف و به‌رپرسیارییه‌تیه‌كانی رۆژنامه‌ونووسانی كوردستان ده‌كات.
هه‌نووكه‌كه‌چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌و په‌یماننامه‌ئاكارییه‌تێپه‌ڕده‌بێت، به‌پێی زانیارییه‌كانی من هێشتا ئاگاداری میدیاكارانی كوردستان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌له‌ئاستێكی سه‌ره‌تایی دایه، به‌به‌ڵگه‌ده‌توانم بڵێم به‌شێكی زۆریان ته‌نها ناوه‌كه‌یان بیستووه‌بێ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆك و مه‌دلولاتی هه‌بێ.
رۆشنبیری رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌رباره‌ی ئیتیك رۆشنبیرییه‌كی ساده‌و مته‌وازیعه، هه‌ر ئه‌مه‌یشه‌وایكردووه‌رۆژانه‌به‌شكل و شێوه‌ی جیا جیا ئیتیكی پیشه‌كه‌پێشێل بكرێت. شكل وجۆره‌كانی ئه‌م پێشێلكردنه‌ش له‌چه‌ند ئاست و لایه‌كه‌وه‌ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌خودی رۆژنامه‌نووسانه‌وه، هه‌ندێكی دیكه‌شیان به‌ده‌زگا ئیعلامییه‌كان، لایه‌نی سێهه‌میش په‌یوه‌نداری مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و دا‌و وده‌زگاكانیه‌تی له‌گه‌ڵ میدیاكاران. ده‌كرێ پێشێلكارییه‌ئیتیكییه‌كان له‌رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌مجۆره‌شیته‌ڵ بكه‌ین:
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌پێشێلكارییه‌ئاكارییه‌كانی رۆژژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌بێ ئه‌وه‌بڵێین كه‌ژماره‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌نووسان ده‌گرێته‌وه‌و ناكرێ به‌گشتی و ره‌هایی قسه‌بكه‌ین، شێوه‌كانی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ش چه‌ند لایه‌نێك له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه، هه‌ندێك رۆژنامه‌نووس پیشه‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌خزمه‌تی تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌به‌مه‌به‌ستی راییكردنی كاره‌كانیان له‌داموده‌زگا حكومییه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌سوود له‌كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی رۆژنامه‌نووس وه‌رده‌گرن ،واته‌پیشه‌و ناسنامه‌كه‌یان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كار ده‌هێنن، یان به‌رامبه‌ر موكافه‌ئه‌و ده‌ستكه‌وتێكی ماددی چاوپێكه‌وتن و دیمانه‌ساز ده‌ده‌ن، یان هه‌ندێ جار بێلایه‌نانه‌كارناكه‌ن و ده‌بنه‌داكۆكیكار و بڵندگۆی كه‌سایه‌تییه‌ك یان لایه‌نێكی سیاسی دیاریكرا و له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نێكی دیكه، له‌م ماوه‌یه‌ی دوایشدا جۆرێكی دیكه‌ی ئیتیك به‌زاندن سه‌ریهه‌ڵداوه‌ئه‌ویش خۆی له‌روماڵكردنی هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی كۆمپانیا بازرگانییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌كه‌زۆرجار شێوه‌ی رێكلام وه‌رده‌گرێ، به‌رامبه‌ر پێدانی موكافه‌ئه‌یان به‌رهه‌مێكی كۆمپانیاكه‌به‌رۆژنامه‌نووسه‌كه، یان ئه‌نجامدانی گه‌شتی به‌خۆڕایی بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رامبه‌ر هاریكاریكردن له‌بلاَوكردنه‌وه‌ی چالاكی كۆمپانیاكان.
له‌هه‌ندێك ده‌زگای رۆژنامه‌وانیشدا پێشێلكارییه‌ئاكارییه‌كان نێوانی رۆژنامه‌نووسانی گرتۆته‌وه، وه‌ك هه‌وڵدان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی یه‌كتری،یان موزایه‌ده‌كردن له‌سه‌ر یه‌كدی و كاركردن به‌كرێیه‌كی كه‌متر له‌و كرێیه‌ی هاوكارانی كاریان پێده‌كرد.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌ده‌زگاكانیش پێشێلكارییه‌كان جۆراوجۆرن، وه‌ك كۆتاییهێنان به‌خزمه‌تگوزاری رۆژنامه‌نووسان بێ پێدانی مافه‌كانیان،و رازینه‌بوون به‌به‌ستنی گرێبه‌ستی یاسایی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان، یان پۆزش نه‌هێنانه‌وه‌له‌كاتی هه‌ڵه‌كردن بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی هه‌ندێ هه‌واڵ و بابه‌ته‌وه‌كه‌سایه‌تی و شعورییان بریندار ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ره‌چاونه‌كردنی شعور و دابی گشتی له‌كاتی بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌واڵ و وێنه‌دا.
له‌كاتی رێكلامكردنیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئیتیكی رێكلامكردن غائیبه، به‌تایه‌ت له‌له‌نێو دراما رێكلامییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌و بڕگانه‌ی كه‌بازاڕ بۆ پزیشك و سه‌نته‌ر و دا‌و و ده‌رمانه‌پزیشكییه‌كان خۆش ده‌كه‌ن.
سێهه‌م:هه‌رچی گرێدراوی حكومه‌ت و داموده‌زگاكانییه‌تی ئه‌وا پێشێلكارییه‌ئیتیكییه‌كان به‌رده‌وام و دووباره‌ن، چه‌ندین شێوه‌ش وه‌رده‌گرن،ل ه‌وانه،پێنه‌دانی زانیاری به‌رۆژنامه‌نووسان،و رێگه‌گرتن له‌رووماڵكردنی هه‌ندێ رووداو، و ،شكاندن و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی پۆلیس به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نووسان، و مامه‌ڵه‌ی تووند و نابه‌جێ له‌گه‌ڵیان.
له‌راستیدا به‌واقیعكردنی مه‌سه‌له‌ی ئیتیك له‌نێوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و گۆشكردنی رۆژنامه‌نووسان به‌بنه‌ما ئاكارییه‌كانی پیشه‌كه‌یان، پێویستی به‌كاری خێرا و جدی هه‌یه،چونكه‌ئێمه‌له‌م رووه‌وه‌هێشتا له‌ده‌سپێك و سه‌ره‌تاداین و ئه‌ركێكی زۆرمان له‌ئه‌ستۆیه،هه‌ر بۆیه‌لێره‌له‌پێناو بره‌ودان به‌و بابه‌ته،و چه‌سپاندی پرسی ئیتیك له‌رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا چه‌ند پێشنیارێك ده‌خه‌مه‌ڕوو:
1/سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و سه‌نته‌ری میترۆ و سه‌رجه‌م نێوه‌نده‌كانی دیكه‌ی داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نووسان ،به‌راوێژكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئیعلامییه‌كان پێداچوونه‌وه‌به(په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی كوردستانی)بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی فراوان و گشتگیركردنی.
2/سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌پێناو بلاَوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری پیشه‌یی، به‌هاوكاری پسپۆرانی ئه‌و بواره، ناوه‌ناوه نامیلكه‌ی تایبه‌ت به‌چاپ بگه‌یه‌نێ و به‌سه‌ر ده‌زگا و رۆژنامه‌نووسانی دابه‌ش بكات.
3/په‌رله‌مانی كوردستان په‌له‌بكات له‌ئیقراركردنی یاسای مافی وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری.
4/زانكۆ و نێوه‌نده‌كانی چاپ و توێژینه‌وه، كتێب و توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ئاماده‌بكه‌ن.
5/هه‌وڵبدرێت هه‌ر ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانی په‌یپه‌رێكی ئیتیكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ،كه‌كارمه‌ندانی وه‌ك گرێبه‌ستێكی ویژدانی له‌نێوان خۆیان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون.
خه‌ندان