فارووق چه‌لیك، وه‌زیری كاری توركیا، ئاماژه‌ی به دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆجئالان كرد و وتی:
“ئه‌م كێشه‌یه هه‌موو كاتێك پشتگوێ خراوه و پارته سیاسییه‌كانی پێشوو و ئێستای په‌رله‌مان، ئه‌و بوێرییه‌یان نه‌بووه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه بده‌ن، دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆجئالان كاری ئه‌مڕۆ نییه و له‌و رۆژه‌ی له ئیمراڵی دانراوه، ده‌وڵه‌ت دانوستاندنی له‌گه‌ڵدا كردووه. پرۆسه‌ی ئێستا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه هێزی ئۆجئالان چه‌نده.
وتیشی: با هاووڵاتیانمان باش بزانن، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌ین، كه‌سێك یان لایه‌نێك دڵخۆش بكه‌ین. ته‌نیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.