ئه‌م پرۆسه‌یه به به‌راوردی پرۆسه‌كانی پێشوو جددیتره
ده‌میرتاش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باسی پرۆسه‌كه‌ی ئێستای بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد كرد و وتی:
“ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین، ئه‌م پرۆسه‌یه به به‌راوردی پرۆسه‌كانی پێشوو جددیتره، به‌ڵام ده‌بێت چاودێریی باش بكه‌ین، ئایا حكوومه‌ت نیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده، یان له ناوبردنیه‌تی. ده‌بێت ئاشتیخواز و ئازادیخوازان پشتگیری ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ن. به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگربه‌ستێكی یه‌كلایه‌نه نابێت و ده‌تواندرێت ئه‌م پرۆسه‌یه له هه‌ولێر به‌رده‌وام بێت و ناوی بكرێته پرۆسه‌ی هه‌ولێر.
پێشتر دانوستاندنی ئیمراڵی له ئۆسلۆ ئه‌نجام درا، بۆیه ناوی نرا پرۆسه‌ی ئیمراڵی و ئۆسلۆ. ئه‌مجاره ده‌تواندرێت هه‌ولێر ببێته شوێنی دانوستاندنه‌كان و به‌و شێوه‌یه‌یش پرۆسه‌كه به ناوی ئه‌و شاره‌وه بكرێت. بۆچی دانوستاندنه‌كان له پایته‌ختی باشووری كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت؟ له‌وێ هه‌موو گرووپ و فراكسیۆنه‌كان بخه‌نه نێو پرۆسه‌كه و زانیاریی بدرێته هه‌موو لایه‌ك. ئێستا ته‌نیا چاره‌نووسی كوردی توركیا دیاری ناكرێت، هی هه‌موو كوردستان دیاری ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت كورد به یه‌كه‌وه بجووڵێته‌وه و پشتگیری یه‌كتر بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه كوردییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌ركی خۆیان به‌رانبه‌ر خه‌ڵك جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌بێت له داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به هاوبه‌شی كار بكه‌ن.