Referandum
ئه‌م رووداوه كاری ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییانه‌یه
مه‌حمه‌د ئۆجئالان، برای عه‌بدوڵڵا ئۆجئالان، دوو رۆژ به‌ر له ئێستا سه‌ردانی براكه‌ی كرد و ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ردانه، بۆ رۆژنامه‌ی ته‌قویمی توركی دوا و وتی:
“براكه‌م ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌ی پاریس وتی ئه‌م رووداوه كاری ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییانه‌یه كه نایه‌وێت پرۆسه‌ی ئاشتی سه‌ركه‌وێت، ده‌بێت سه‌یری ناو په‌كه‌كه و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت”.
براكه‌م ده‌رباره‌ی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیش، وتی: ده‌بێت هه‌موو په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په بچنه ناوچه‌ی خۆیان و رێگه نه‌ده‌ن پلانگێڕییه‌ك روو بدات، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه له پرۆسه‌كانی پێشتر جیاوازه و من له پشت ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئێستادام.