ئه‌ردۆگان له وتارێكیدا وتی: “ئێمه له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به تیرۆر سوورین و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێشهاتی زۆر جوان هاتووه‌ته پێش. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن نه‌ته‌وه‌په‌رستین، با بێن ته‌ماشای گۆڕستانی چاناق قاله بكه‌ن كه چۆن شه‌هیدی دیاربه‌كر و ئه‌دینه پێكه‌وه نێژراون. ئه‌گه‌ر گه‌له‌كه‌مان پشتگیریمان بكات، ئێمه هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، پێشهاتی زۆر باش له ئارادایه و په‌نا به خوا پێكه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و رۆژه خۆشه.