Referandum
ئه‌ردۆگان: سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی نه‌رێنی ئۆپۆزسیۆن له پڕۆسه‌ی ئاشتی به‌رده‌وامین
ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی ئه‌سته‌نبۆڵی پارته‌كه‌ی كۆ بووه‌وه و له باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه وتی: ئێستا هه‌موو شتێك به‌و به‌رنامه‌یه ده‌ڕوات كه داڕ‌ێژرابوو، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی نه‌رێنی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان، ئێمه سوورین له‌سه‌ر گه‌ییشتن به خاڵی كۆتایی ئه‌م كاره.
وتیشی: پشتگیری خه‌ڵك بۆ پرۆسه‌كه رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت، پشتگیرییه‌كه له 57%ـه‌وه گه‌ییشتووه‌ته 70%، ئه‌وه‌یش له ئه‌نجامی ئه‌و كارانه‌بوو كه له سێ مانگی رابدروودا ئه‌نجام دران.
وتیشی: داواتان لێ ده‌كه‌م ده‌رگه به ده‌رگه بگه‌ڕێن و ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرێن، بۆ خه‌ڵكیان روون بكه‌نه‌وه، یه‌كێتی و یه‌كڕیزی بپارێزن.