Referandum
ئه‌ردۆگان: ئێمه له رێگه‌ی ئاشتی لاناده‌ین، هه‌رچی ده‌بێت با ببێت
ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، ده‌رباره‌ی دانوستاندنی میت و ئۆجئالان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد دانوستاندنه‌كان بۆ چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌یه و ئێمه هه‌موو جۆره رێوشوێنێكمان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ئاسته‌نگییه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌و كاره دروست نه‌بێت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو پلانگێڕییه‌ك، ئێمه له رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه دوور ناكه‌وینه‌وه. په‌نا به خوا ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌گاته بنبه‌ست و میلله‌ته‌كه‌مان به‌وه خۆشگوزه‌ران ده‌كه‌ین كه كۆتایی به كوشتن دێت. با هیچ كه‌سێك خه‌م نه‌خوات، ئێمه ناوه‌ستین و ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێك.