Referandum
ئایا بارزانی جیا ده‌بێته‌وه؟
وتاری رۆژنامه‌نووسی ئۆرهان ده‌ده
هه‌نگاوه‌كانی بارزانی رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌سه‌ڵاتی كوردی له به‌غدا دوور خسته‌وه و گه‌ییشته ئه‌و ئاسته‌ی باكووری عێراق له عێراق جیا بێته‌وه، ده‌بوو له‌و كاره له هه‌موو لایه‌ك زیاتر توركیا نیگه‌ران بووایه، به‌ڵام حكوومه‌تی ئاك پارتی له‌م پرسه‌دا هه‌موو پشتگیرییه‌ك له بارزانی ده‌كات.
لێدوانه‌كه‌ی سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد، هه‌ندێك شت ئاشكرا ده‌كات و ئه‌وه‌ی له‌ژێر زمانی‌دا بوو، ئاشكرای كرد و وتی عێراق له‌سه‌ر هاوبه‌شی یه‌كێتیی دامه‌زراوه، به‌ڵام ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كێتییه ناكرێت. مه‌به‌ستی دزه‌یی ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كیه‌تییه كار نه‌كات، هاوبه‌شییه‌كه‌ش نامێنێت. بۆیه من ده‌توانم بڵێم كه‌رتبوونی عێراق زۆر نزیكه.