Referandum
ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد كرد
ئه‌ردۆگان له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسی لقه‌كانی پارته‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد كرد و وتی:
“كاره‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی پرسی تیرۆر به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له‌و كاره‌دا گه‌شبین و سووریشین. ده‌بێت هه‌موو براده‌رانمان له هه‌ستیاریی ئه‌م پرۆسه‌یه باش تێ بگه‌ن و به گوێره‌ی پرۆسه‌كه بجووڵێنه‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ده‌ركه‌وتنی نیازپاكی. ده‌بێت به‌رانبه‌ر هه‌موو جۆره هاندان و پلانگێڕییه‌ك، دان به‌خۆدا گرتوو بین. ئێمه له دڵه‌وه حه‌ز ده‌كه‌ین كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بێت و به هیچ شێوه‌یه‌كیش سازش ناكه‌ین، تێكۆشان دژی تیرۆریش راناگرین. تا په‌كه‌كه چه‌ك داده‌نێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.