بارزانی بۆ سێیه‌مجار خۆی ده‌پاڵێوێت یان نا؟
له هه‌رێمی كوردستانی فیدراڵ تا 8/9/2013 ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی گشتی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام بدرێت، به گوێره‌ی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی بۆی هه‌یه ته‌نیا دوو خول خۆی هه‌ڵببژێرێت، به‌ڵام جه‌عفه‌ر ئیمینیكی وته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت ئێمه ئێستا لێكۆڵینه‌وه له مادده یاساییه ده‌كه‌ین بزانین ئایا سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێت جارێكی تر خۆی هه‌ڵببژێرێته‌وه یان نا، چونكه مه‌سعوود بارزانی ته‌نیا یه‌ك جار له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراوه.
یووسف محه‌ممه‌د یه‌كێك له به‌رپرسانی گۆڕان بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه: نامانه‌وێت بۆ سێیه‌مجار مه‌سعوود بارزانی خۆی هه‌ڵببژێرێته‌وه.
محه‌ممه‌د حاجی، به‌رپرسی پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانی گۆڕانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه خۆی بپاڵێوێت، ئه‌وا هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ری ده‌بێت. یه‌كگرتووی ئیسلامی‌یش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه دووباره پاڵاوتنه‌وه‌ی بارزانی به كارێكی دروست نازانین.
ره‌خنه‌ی هه‌ره توند له لایه‌ن سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددینی سه‌رۆكی پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه گیرا و به‌هائه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه كرد ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم رۆژ به رۆژ زیاتر به‌ره‌و دیكتاتۆری ده‌چێت و گوێ له خه‌ڵك ناگرن و ئه‌گه‌ر بارزانی واز له پرۆژه‌كانی نه‌هێنێت، ئه‌وا چاره‌نووسی وه‌ك دكیتاتۆره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێت.