سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم :زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده نامرۆڤ و دڕندانه‌یه ده‌كه‌ین
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه و كرده‌ی تیرۆریستی له شاری كه‌ركووك و شارۆچكه‌ی دوزخورماتو ڕووی داوه و هاووڵاتی و هێزی ئه‌منی و باره‌گای لایه‌نه سیاسییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج و به‌داخه‌وه به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 25 شه‌هید و نزیكه‌ی 200 كه‌سیش بریندار بوونه.
ئێمه زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده نامرۆڤ و دڕندانه‌یه ده‌كه‌ین و سه‌رخۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ بریندارانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌خوازین.
داوا له دامه‌زراوه و ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه فریاگوزاریی به په‌له و پێویست بگه‌یێنه شوێنه‌كانی ڕووداوه‌كه و به هانای قوربانی و برینداره‌كانه‌وه بچن.
هه‌روه‌ها داوا له ئیداره و داموده‌ستگه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین به په‌له ئه‌و ده‌ستانه بدۆزنه‌وه كه له پشته‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه قێزه‌وه‌نه بوونه و سزای یاسایی بدرێن.
هاوكات جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ڕووداوی دڵته‌زێنی له‌وشێوه‌یه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ناخه‌وه هه‌موومانی هه‌ژاند به‌ڵام كار له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی دانیشتوانی پارێزگای كه‌ركووك ناكات.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
16ـی 1ـی 2013