Referandum
زمانی دادگه‌یی توركییه، به‌ڵام مافی به‌رگریكردن جیاوازه
بوڵنت ئارنچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:
ره‌شنووسی چاكسازی یاسایی، زۆر له پێدانی مافی به‌رگریكردن به زمانی زگماگ گرینگتر و پێشكه‌وتووتره، چونكه له 13 خاڵ پێك دێت و كاتێ سه‌روه‌ختی هات، ره‌شنووسه‌كه پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد: زمانی دادگه‌یی توركییه، به‌ڵام مافی به‌رگریكردن جیاوازه و یه‌كێك بڵێ من قسه‌ی خۆم به‌و زمانه ده‌توانم باشتر بڵێم، ئه‌وا رێگه‌پێدراوه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی دانوستاندن سه‌ر بكه‌وێت، مه‌هه‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكست ده‌خوات و ناتوانێت بچێته په‌رله‌مانیش.


