ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌لێكه و ده‌بێت بقۆزرێته‌وه
بوڵه‌نت ئارنچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ده‌رباره‌ی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆجئالان، وتی:
“ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم، ئه‌گه‌ر دانوستاندنه‌كان ده‌رفه‌تێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، ده‌بێت بقۆزرێته‌وه. پرسی تیرۆر زیانێكی گه‌وره‌ی به توركیا گه‌یاندووه، جگه له زیانی مه‌عنه‌وی، له رووی ماددییشه‌وه سه‌دان ملیۆن دۆلار زیانی به توركیا گه‌یاندووه. ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرێت، بۆ یه‌كریزی وڵاته‌كه‌مان و كۆتاییهاتنی فرمێسك و خوێنڕشتنه، هه‌ر پارت و گرووپێكی سیاسی، پشتگیری له پرۆسه‌كه بكات، قازانج ده‌كات. ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌لێكه و ده‌بێت بقۆزرێته‌وه، داواكه‌م بۆ هه‌موو پارته سیاسییه‌كانه كه له‌و ده‌رفه‌ته‌دا پشتگیری له حكومه‌ت بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ببنه ئاسته‌نگ، گه‌له‌كه‌مان لێپێچینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. هه‌ر كاتێك كه‌سێك شه‌هید بێت، ژن و منداڵه‌كانی یه‌خه‌ی ئێوه ده‌گرن و ئه‌و كاته چی ده‌كه‌ن؟